فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری بانە
سێشەممە ۰۲-۰۸-۱۴۰۲   |  24-10-2023

ڕۆژی دووشەممە، ١ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “زانکۆ گەوهەری”، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی ئەم شارە بریندار بوو.
هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و لە ئاکامدا ڕانی ئەم کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە کراوە.