فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری نەوسوود
هەینی ۱۰-۰۴-۱۴۰۱   |  01-07-2022

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئەفشین یووسفی ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود بریندار کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەفشین یووسفی لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و پشتی پێکراوە .
جێگای باسە سەرباری تێپەڕینی دوو ڕۆژ لە برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە هەتا ئێستا پزیشکەکان نەیانتوانیوە کە ئەو گوللەیەی کە لە ناو پشتی ئەفشین گیری کردووە بهێننە دەرەوە.