فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۱   |  06-07-2022

شەوی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی ئیرەج مەهدەوی خەلکی گوندی “کڵاشی لۆلم” سەر بە شاری جوانڕۆ، لە کاتی کاری تاقەت پڕوکێنی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی پشت و شانی بە توندی بریندار بووە.
جێگای باسە کە بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١٤٨ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.