بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری نەوسوود
هەینی ۲۸-۱۱-۱۴۰۱   |  17-02-2023
شەوی چوارشەممە، ٢۶ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی نیعمەت عەزیزی، تەمەن ٤۵ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە شاری پاوە، لە ئاکامی دەستڕێژ و تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی زانیاریەکان، ئەو هاووڵاتییە لە شاخی “کەلەبەرە”ی نەوسوود و لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی دەستڕێژی هێزەکانی ڕژیم و بەرکەوتنی گوللە، پێی پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.
پاش چارەسەریی سەرەتاییی پزیشکی و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.