بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری چۆمان
چوارشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۲   |  09-08-2023

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەناوی حەسەن بورقانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ناوچەی سنووری “چۆمان” بریندارکرا. شەوی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ، حەسەن بورقانی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “ئاڵۆت” سەر بە شاری بانە کەوتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی عێراق و برینداربوو. بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی عێراق گوللە بەر لاقی ئەم کۆڵبەرە کەوتووە. لە ئێستادا ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری سلێمانی کراوە.