بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لەسنووری نەوسوود
هەینی ۰۲-۱۰-۱۴۰۱   |  23-12-2022
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەوسوود، لە کاتی کوڵبەری لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسترێژی کرایە سەر و لە ئەنجامدا بەسەختی برینداربوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، “محەممەد عەلی حەبیبی” خەڵکی ئاوای “مەنسوور ئاغایی” سەر بە ناوچەی شاهۆی ڕوانسەر، لە سنووری “کەلەبەر”ی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بووە.