بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری مەریوان
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022
ئێوارەی ڕۆژی هەینی١٣ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”وشکەڵان”ی مەریوان بە ناوی ”جەبار ساڵەحی” لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری وشکەڵانی ئەو شارە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە درایە بەر دەسڕێژی گولە و بریندار بوو.
شایانی باسە ناوبراو لە لایەن کۆڵبەرانی دیکەوە ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان کراوە و دۆخی تەندروستیشی بەداخەوە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. ”جەبار ساڵەحی” خیزاندار و باوکی دوو منداڵە.