بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەز، وڵاتی بلژیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تەواوی ئەو کەسانەی کە سەردانی ئێران دەکەن و ئەو کەسانەش کە خاوەنی دوو ڕەگەزنامەن و هاتووچۆی ئێران دەکەن، ئەگەری هەیە دەستبەسەر بکرێن و دواتر نادادپەروەرانە لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێ و ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئەو کەسانەی کە بە هەر هۆیەکەوە سەردانی ئێران دەکەن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی بێلژیکی دەکا بە زووترین کات خاکی ئێران بەجێ بێڵن.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە لەو دواییانەدا هاووڵاتییەکی بێلژیکی-ئێرانی و چەند کەسێکی دیکە بە بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون و تا ئێستاش لە زیندان دان و لە کاتی دەستبەسەرکرانیانیاندا هیچ ڕێزێک لە یاسای مافی بنەڕەتی و ئەمنییەتی شەخسی دەسبەسەرکراوان ناگرێت.