بە تاوانی هێرش بۆ سەر ئۆکراین، یەکێتی ئوروپا لە چوارچێوەی سەپاندنی زنجیرەیەک سزای نوێ بە سەر روسیه دا، نزیکەی ٣٠ ملیار یۆرۆی لە پارەی چەند کەسایەتی و کۆمپانییەکی روسی و بیلا روسی بلۆکە کرد. هاوکات ئەمریکاش سزای بەسەر هەشت کەسایەتی و ٣٠ قەوارەی روسیدا سەپاند. پارەکە لە ژماری بانکی چەند کەشتی و هەلیکۆپتەر و خانوبەرە و چەند پارچەیەکی هونەرین. ههروهها ١٩٦ ملیار یۆرۆی مامەڵە بازرگانییەکانیشیان بلۆک کردووە.
کمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئاماژە بە وە دەکا کە ئەو ژمارەیەی ئاشکرا کراوە تەنها بەشێکە لە پارە بلۆک کراوەکان. بەگوێرەی داتاکان ئەوەش پێشکەشی تیمی “بلۆکە کردن و دەست بەسەرگرتن” دا کراوە کە لە یەکێتی ئەوروپا دامەزراوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی G7 کاردەکات و ئەمریکاشی تێدایە.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند کە سزایان بەسەر ژمارەیەک دامەزراوەی روسی کە لەبواری دروستکردنی کەشتیدا کاردەکەن، سەپاندوە.