فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

به‌هۆی نوقم بوونی به‌له‌میك ١٠٠ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا
دوشەممە ۱۵-۰۱-۱۴۰۱   |  04-04-2022

رێكخراوی پزشكانی بێسنور رایگه‌یاند ١٠٠ په‌نابه‌ر له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیترانه‌ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌ حه‌وتویه‌ك له‌مه‌وبه‌رله‌ وه‌ڵاتی لیبیه‌وه‌ به‌ره‌و ئوروپا رێكه‌وتبون و ته‌نیا چوار كه‌س له‌ سه‌رنشینانی ئه‌و به‌له‌مه‌ رزگار كراون. دیاره‌ نیه‌ كه‌ كه‌ی ئه‌و به‌له‌مه‌ وه‌رگه‌راوه‌ بەڵام به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ به‌له‌مێكی نه‌وت هه‌ڵگر ئه‌و چوار كه‌سه‌ی رزگار كردووه‌. به‌ ووته‌ی ئه‌و چوار كه‌سه‌ ١٠٠ كه‌س له‌و روداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.