فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی سێهه‌مین ڕۆژی گیان به‌ختكردنی عەرفان زه‌مانی له‌ سیاهكه‌ل
سێشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۱   |  08-11-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی سێهه‌مین ڕۆژی گیان به‌ختكردنی “عەرفان زه‌مانی” به ‌به‌شداری ده‌یان كه‌س و له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تیدا به‌ڕێوه‌چوو.
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان گه‌مارۆ دابوو و ڕێگریان له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌كرت، به‌ڵام به‌ ده‌یان كه‌س به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه‌ بوون و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه‌ و به‌شێك له‌ لاوانی ئه‌و شاره‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌ران به‌ تێکهەلچوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “عەرفان زه‌مانی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ لاهیجان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی برینداركرا و به‌هۆی ڕێگری كردنی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی به‌ختكرد.