ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی جۆزەردان، ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی ڕێز گرتن لە یادی هاوڕێ “سدێقه نه‌به‌وی” كادر و ئه‌ندامی لەمێژینە و خۆشناوی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كه ١٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له شاری “یۆتۆبۆری” سوئێد بە هۆی نەخۆشی مالئاوایی لە ژیان کرد، له ته‌په‌ی “شێخ حه‌مه باقری” شاری سنه و له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێ گیانبه‌ختكردوو “جه‌ماڵ نه‌به‌وی” به‌ڕێوه چوو.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێ “جه‌ماڵ نه‌به‌وی” یادی هه‌موو گیابه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌رییان به‌رز ڕاگرت و یه‌كێك له به‌شداربووان كۆپڵه شێعرێكی بۆ یادی هاوڕێ “سدیقه نه‌به‌وی” خوینده‌وه و چه‌ند كه‌س له به‌شداربووان قسه و باسێكیان له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و دوو هاوڕێیه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوڕێ “سدیقه نه‌به‌وی” پاش ساڵی ٥٧ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاشنابوو و كار و چالاكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێگه و ڕێبازی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ند دا. له ساڵه‌كانی ٦١ بۆ ٦٣ی هه‌تاوی وه‌كوو هەڵسووراوێکی نهێنی كۆمه‌ڵه كاری کرد و پاشان هاتە ناو ڕیزی هێزی پێشمه‌رگەی كۆمه‌ڵه. هاوڕێ سدێقە له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا له به‌شی پزیشكی و پێوەندی تلکسی دەفتەری سیاسی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران كاری ده‌كرد.