ڕۆژی جۆمعە ١٣ی جۆزه‌ردان، زیاتر لە ٦٥٠ کەس لە هەلسووراوانی کرێکاری، هەلسووراوانی مەدەنی، زیندانیانی سیاسی و چالاكانی سنفی و فه‌رهه‌نگییان و رۆژنامەنووسان له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری بەرەسمیەت ناسینی مافی هاتنە سەر شەقام و ناڕه‌زایه‌تی دەربڕین و پشتیوانی له دادخوازی خه‌ڵكی ئابادان و به‌كار نه‌هێنانی سه‌ركوت و توندوتیژی له‌لایه‌ن هیزه سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بوون.
له‌به‌شێك له‌و بهیاننامەدا هاتووه، كه‌متر كه‌سێك له ئێران هه‌یه كه به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه و نادروستی ئه‌م ڕژیمه و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی له ماوه‌ی دەسەلاتداریەتیەی جمهوری ئیسلامی، ئازیزێكیان به ناحه‌ق له‌ده‌ست نه‌دابێت. ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی ئابادان و ئێران به‌گشتی هه‌موو داغداری ئه‌و كاره‌ساته‌ن كه له ئابادان ڕوویداوه و داوای به‌خێرایی ڕوون كردنه‌وه و دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌و ڕووداوه ده‌كه‌ین.