ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەر، زیاتر لە ٦٠ کەس لە بیرمەندانی بەناوبانگ، هونەرمەند، نووسەر و چالاکانی فەرهەنگیی عەرەب لە وڵاتانی سووریە، فەلەستین، میسر، لوبنان، عێراق، توونس، مەراکش، یەمەن،له به‌شێكی به‌یاننامه‌کەیاندا رایانگەیاندووە، ئه‌و شۆڕشه‌ی له ئێران له ئارادایه، ته‌نیا دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی نییه، به‌ڵكوو شۆڕشێكه دژبه هه‌موو توندووتیژییه‌كان له عێراق، سووریه و یه‌مه‌ن و گۆڕانكاری گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دوای خۆیدا دێنێت.
هاوکات خۆیان بە پاڵپشتی خەڵکی وەگیان هاتووی ئێران زانیوە و باسیان لەوە کردوە کە هیوادارن ئەو شۆڕشە بەردەوام بێ هەتا خەلکی ئێران بە ویست و ئامانجەکانی خۆیان دەگەن. لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە خەڵکی ئێران بە دروشمی “ژن ژیان ئازادی” و “مەرگ بۆ دیکتاتۆر” یەکدەنگ داوای ڕووخانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەکەن و ئێمەش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین پشتیوانی ئەو ڕاپەڕینە بین.