
بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوانی گوندی”برکەی سۆفلین” لە پارێزگای “هۆرمزگان بە دەستمان گەیشتوە دانیشتووانی ئەو گوندە ئاوی خواردنەوەیان نییە. لەو ڤیدیۆیەدا بوومەلەرزە لێدراوان دەڵێن: “نە تەنیا ئاومان پاک و خاوێن نییە، بەڵکوو ئاوی خواردنەوەشمان وەکوو پێویست نییە”.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە “شەهرام ئیسکەندەری”، جێگری هاوئاهەنگیی قەرارگای مەدینەی هێزی زەوینی سپای پاسدارانی ڕژیم لە هۆرمۆزگان، ئیدعای کردبوو کە لە ڕۆژی دووهەمی هاتنی بوومەلەرزەکەدا، پچڕانی ئاو و بەرقی هەموو گوندەکانمان دروست کردوونەتەوە و هەروها تانکێڕی ئاو و ئاوی خواردنەوەمان بۆ دابین کردوون و بەشێوەی بەردەوام لەنێو خەڵکدا دابەشمان کردووە.
شایانی باسە کە؛ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی زیاتر لە ٦ ڕیشتێر پارێزگای هۆرمۆزگانی هەژاند کە خانووبەرەیەکی زۆری خەڵک ڕووخاند و زەرەرو زیانێکی زۆری لێکوەتەوە.