بەپێی بڕیاری کۆتایی لقی ١ی لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوەی دادستانیی گشتی و شۆڕشی شاری سەحنە، دۆسیەی دوو هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی یاری بە ناوەکانی “سەید ئەمین عەباسی” و “نەوشاد تاهیری”، بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی”، بە مەبەستی پێڕاگەیشتن ڕەوانەی دادگا کراوە.
هەروەها دۆسیەی سیاواش حەیاتی، بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوخۆیی” و “پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی”، ڕەوانەی دادستانیی گشتی و شۆڕشی تاران کراوە. دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “فەرهاد زولنووری” و “فەریبورز شائیبراهیمی”، بە پڕکردنەوەی بەڵێننامەیەکی نووسراوە و پابەندبوونیان، بڕیاری ڕاگرتنی لێپێچینەوەکانیان دراوە. بەپێی دواهەمین بڕیاری دادستانی، بەڵێننامەیەکی نووسراو لە ٣٤ کەس لەو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە وەرگیراوە کە جارێکی تر بەو تۆمەتانەوە دەستبەسەر نەکرێنەوە و هەورەها هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی دیکە بەری بوون و ئازاد کراون. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییانە لە ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەر و لە ڕێوڕەسمی ٢١ ساڵەی تیرۆرکردنی “سەید خەلیل عەلینژاد”، لە لایەن هێزەحکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
ناوی دەستبەسەر کراوەکان بەپێی شارەکان بەم شێوەیەیە:
شاری سەحنە:
“هادی عەزیزی، سەلمان شیرزادی، حەمید سەروزەندی، حوسێن بیدسۆرخی، سەید مەعسووم ڕەزەوی، فەرهاد زولنووری، ڕەزا پیری، ئیحسان مورادیی مەحموودئابادی، نەوشاد تاهیری، سەید فەریبورز ئیبراهیمی، یەزدان مەلەکی مەنجەقتەپە، سارینا شیرزادی، سەید کەسرا ئیبراهیمی، فواد ئیبراهیمی، ئەمیرڕەزا دارابیی گورگانی، عەلی ئیبراهیمی، عارف مورادی، مێعراج هیمەتی، سیامەک پیری، فەرزاد حەمد یەکدانگ، مەسعوود جەعفەری، سەید فەریدوون تاهیری، پەیمان حەقجوویان، بەردیا عەبدولتاجەدینی، نێعمەت پرولی، عەلیڕەزا دارابیی گەرگولانی، حەمیدڕەزا گورگینیی کەرجی، سەید فەرید ئیبراهیمی، ئیلیا ئیلاهی، هەژیر شاکەرەمی، شەهروز ئیسماعیلی، محەممەد ئەڵماسی، بێهناز شەبگەرد، یاسەمین سوهرابی، عەلیڕەزا شەبگەرد، عیرفان غوڵامی، محەممەدئەمین خەزایی، فەریبورز حەیاتی، ڕەشید مووسا کەنگەرشاهی، ئیحسان حەسەنبەیگی، ئەمیر حەسەن جەڕاحی، ڕەزا سەرمەستی، نیما عەلیڕەزایی، فەرهاد زولنووری، ئەمیرحسێن شەریفی
کرماشان:
عەلی نەزەریی تاوبرانی، شەهرام سەنگ سەفیدی، ئەمیرحەسەن خالەق کەرەجی، یەزدان تەبارەکی، سەید عەلی دەکە، سەید ئەمین عەباسی، سەید سروش عەباسی
کەرەج:
ڕەشید محەممەدی، هەشتگرد، ڕەشید ئەفشاری، هەشتگێرد، سیاوەش کولیایی، محەممەدییە، حەسەن عەزیزنیا دوڵەتاوا، فەردیس، ئەمین مەلەکزادە، هەشتگرد
هەمەدان:
نەوید حەسەنلوو، نەقی عەبدولڕەحمانی، ئەفشین عەزیمی، محەممەدڕەزا بەهرامی، قادر ڕەحیمی
تاران:
سەعید ئەلماسی، شەهریار، سەیدە فائیزە ڕەنایی، مەلارد، مێهر عەلی هیمەتی، عەبدول موتەلەب عەزیزنیا دەوڵەتاوا، مەلارد
قەزوێن:
سەید غەیاب سەید حەیدەری، ئەلوەند
کەنگەڤەر:
فەرزاد ڕەحمەتئابادی
شاباد:
فەرزاد ئەلماسی
قەسری شیرین:
سیاوەش حەیاتی
پارێزگای مەرکەزی:
سەید کەرەم عەباسی، خەڵکی شاری ساوە