هەواڵدەریی فەڕانسە لە زاری چەند دیپلۆماتکارێکی ئورووپاییەوە ڕایگەیاند کە، وڵاتانی یەکیەتی ئورووپا لە کاردانەوە بە سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی سەراسەری خەڵکی وەگیان هاتووی ئێران لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە، ساغ بوونەوە گەمارۆ بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی. ئەو گەمارۆ و سزایانە بەتایبەت ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم دەگرێتەوە کە بە شێوەیەکی دڕەندانە خەڵکی ڕاپەڕێوی ئێران سەرکوت دەکەن.
ئۆرزولا فێن دێرلاین، بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئورووپا، بە جەختکرنەوە لەسەر ئەوەیکە توندوتیژییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە شۆڕشی سەراسەری خەلکی ئێران دەبێ ڕابگیرێ، گوتی: کاتی ئەوە گەیشتووە کە بەرپرسانی سەرکوتگەری خەڵکی وەگیان هاتووی ئێران بخەینە لیستی گەمارۆکانەوە و ئەو توندوتیژییانەی کە کۆماری ئیسلامی دەیکاتە سەر خۆپیشاندەرانی ئێرانی نابێ بێ وڵام بمێنێتەوە. چونکە ڕژیم زۆر دڕندانە و ڕاستەخۆ تەقە لە خەڵکی خۆپێشاندەر دەکا و تەنانەت منداڵی خوار ١٨ ساڵ دەکوژێ؛ بۆیە دەبێ هەموو جیهان بێنە سەر خەت و ئاگاداری جینایەتەکانی تاران بن.