بڕینداربوونی كرێكارێك بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار لە شاری سنه
دوشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۱   |  01-08-2022
سه‌یوان گوده‌رزی خه‌ڵكی شاری سنه كه كرێكاری به‌شی تواندنه‌وه‌ی ئاسنه له شێركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئۆتۆمبێل، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گەلاوێژ به‌هۆی خراپی ده‌ستگای پرێسی ئه‌و شێركه‌ته دوو قامكی ده‌ستی کەوتە ژێر ئه‌و ده‌ستگایه.
ئه‌و كرێكاره به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری ئه‌و شاره كراوه و پزیشكانی پسپۆڕ ئه‌و دوو قامكهیان به‌هۆی سه‌ختی برینهکەیەوە بڕیوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له كاتێكدا زیاتر له یه‌ك مانگه ئه‌و ده‌ستگایه سرویس نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شێركه‌ته هه‌وڵی داوه “سه‌یوان” به هۆكاری ئه‌و ڕووداوه تاوانبار بكات كه دواتر به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی كرێكارانی ئه‌و شێركهتهوه- ئه‌و بڕیاره گۆڕدراوه.