بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدز له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج
دوشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۱   |  05-09-2022
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، نه‌خۆشی “ئه‌یدز” له نێو به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌جدا به ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بڵاوبووه‌ته‌وه و گیانی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه له مه‌ترسیدایه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌ندی ٣ی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج خراپترین بارودۆخی هه‌یه و ٤٠ بۆ ٥٠ به‌ندكراوی ئه‌و به‌نده تووشی نه‌خۆشی “ئه‌یدز” بوون. بەڵام به‌رپرسانی زیندان كه‌ره‌نتینه‌یان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی ته‌ندرووست له‌گه‌ڵ نه‌خۆش نەکردووە وله دابینكردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی بۆ به‌ندكراوانی نه‌خۆش خۆده‌بوێرن.