فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بڵاوکردنەوەی بەیانییەک بۆ داکۆکی کردن لە پەخشان عەزیزی بەندکراوی سیاسی مەکووم بە ئێعدام لە زیندانی ئێڤین
دوشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۳   |  20-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٣ هەزار و ٤٠٠ کەس لە هونەرمەندان، نووسەران، شاعیران، ڕۆژنامەنووسان، هەڵسووڕاوانی سیاسی، سێنفی و مەدەنی، پارێزەران و هاووڵاتییان، بە واژۆ کردنی بەیانییەک، لەئاست دەرچوونی حوکمی ئێعدام دژبە پەخشان عەزیزی مەدەدکاری کۆمەڵایەتی، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
لەبەشێک لەم بەیانییەدا هاتووە: “هیچ کۆمەڵگایەک بە ڕژاندنی خوێنی مرۆڤەکان، دادپەروەرانەتر نابێ”. واژۆکارانی ئەم بەیانییە هەروەها لە پێویستی دژایەتی لەگەڵ حوکمی ئێعدام نووسیویانە: “لە ڕێگەی دادپەروەری، هیچ شوێنێک بۆ وشەی ئێعدام بوونی نییە”. لەکۆتاییدا هاتووە، داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان و ئینسانە ئازادیخوازەکان دەکەین کە لە بەرامبەر حوکمی نادادپەروەرانە و دژە مرۆڤانەی ئێعدام بوستنەوە و پێش بە کردەوە دەرهاتنی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی بگرن.