بۆردوومانی بنکەی هێزەکانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە سوورییە
هەینی ۳۰-۱۰-۱۴۰۱   |  20-01-2023
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی بەفرانبار، لە رێگەی درۆنەوە [پەهپاد] هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی “ته‌نه‌ف” لە ٥٥ کیلومیتری ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی سنووری سوورییە، عێراق و ئۆردۆن. به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، گومان ده‌كرێت، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه ئاراسته كرابێت، كه نزیكن له كۆماری ئیسلامیەوە. جێگەی ئاماژەیە، ئەمە یەکەم جار نییە کە هێرش دەکرێتە سەر ئەم بنکە سەربازییە و پێشتریش لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ هێرش کرابوویە سەر ئەم بنکە سەربازییە.