بۆکان؛ تازەلاوێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرا
سێشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۱   |  28-02-2023
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی ڕێباز تەمامی، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ئەم هاووڵاتییە لەدوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە بۆکان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکان لە ورمێ گواستراوەتەوە.
هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ڕێباز تەمامی بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە.