
دوازدەی مانگی جۆزەردان چل و سێهەمین ساڵڕۆژی ئێعدامی جەنایەتکارانەی ٥٩ کەس لە تێکۆشەران و تازەلاوانی شاری “مەهاباد”ە. ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، واتە ٤٣ ساڵ لەمەوبەر، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ترساندنی خه‌ڵكی كوردستان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خه‌ڵكی مه‌هاباد، ٥٩ كه‌س له تازه‌لاوان و لاوانی ئه‌مشاره‌ی به‌كۆمه‌ڵ ئێعدام كرد. زۆربەی ئێعدامكراوان پێشتر له مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵاندا به‌ڕێكه‌وت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار ڕفێندرابوون و به بارمته گیرابوون. ژماره‌یه‌كیان تازه‌لاوانی كه‌متر له ١٨ ساڵ بوون و چه‌ند كه‌سێكیشیان له ده‌بیرستانه‌كانی مه‌هاباد ده‌یانخوێند.
ڕۆژی ١٢ی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢، خەڵکی مهاباد بەرەوڕووی ڕاگەیاندراوێک لە لایەن فەرمانداریی بوونەوە کە لە ئاستی شاردا بڵاو کرابۆوە. لەم ڕاگەیاندراوەدا ناوی ٥٩ کەس لە ئێعدام کراوەکانی تێدا هاتبوو. ” حەمید ڕەزا جەلایی پوور”، فەرمانداری جەنایەتکاری ئەوکاتی مهاباد دەستووری بڵاو کردنەوەی ئەم ڕاگەیاندنەی لە ئاستی شاردا دابوو.
ڕۆژی یەکی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ “محەممەد برووجێردی” فەرماندەی باڵا و بیرمەندی سپای پاسداران لە بەرەی شەڕ لەگەڵ پێشمەرگە لەگەڵ پێنج کەسی تر لە فەرماندە بەکرێگیراوەکانی سپا لە سێ ڕێیانی مەهاباد – نەغەدە، بەهۆی ڕۆیشتنە سەر مین، ئۆتۆمبێلەکەیان تەقیەوە و کوژران. كوژرانی برووجێردی بۆ ڕژیم یه‌كجار گرینگ بوو. برووجێردی لەگەڵ موحسین ڕەزایی، بەرپرسی پاراستنی خومەینی بوو لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئێران لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧. ئه‌و فه‌رمانده‌ی سه‌ره‌كیی عه‌مه‌لیاتی سپا له غه‌ربی ئێران بوو و گشت عه‌مه‌لیاته‌كانی سپای هیدایه‌ت ده‌كرد. کوژرانی ناوبراو كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی لێكهوتهوه. هاشمی ڕەفسەنجانی کە ساڵی ٩٥ی هەتاوی لە کاتی مەلەکردن لە حەوزی مەجمەعی تەشخیسی مەسلەحەتی نیزامدا تووشی وەستانی دڵ بوو و لە گۆڕەپانی سیاسەت چووە دەرێ، وە میرحسێن مووسەوی کە دەمێکە جلی سەوزی ڕێفۆرمخوازیی کردووەتە بەر و ئێستا لە لەناو ماڵدا زیندانی کراوە، ئەوکات بە توندی هێرشیان کردە سەر گرووپە سیاسییەکانی کوردستان. ئەوان هۆشداریان بە حیزبە سیاسییەکانی کوردستان دا و داوایان کرد کە لەدژی ئەوان پێداگریی زیاتر بکرێت. “مۆحسێن ره‌فیق دووست” وه‌زیری سپای پاسدارانیش باسی له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دەکرد. ڕژیم کە لە بەرەکانی نەبەرد لەگەڵ پێشمەرگە گورزی گرانی وێکەوتبوو و وەک ماری بریندار لەخۆی دەهاڵا، بڕیاریدا کە بە ڕشتنی خوێنی لاوان و تازە لاوانێک کە بەبێ هیچ بەڵگەیەک ڕفاندبوونی و زیندانیی كردبوون، تۆڵە لە خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لە خەڵکی خۆڕاگری مهاباد بکاتەوە.
“حه‌مید ره‌زا جه‌لایی پوور” فه‌رمانداری مه‌هاباد، “محه‌ممه‌د ئیبراهیم سه‌نجه‌قی”، فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای حه‌مزه، “ناتق نووری”، وه‌زیری ناوخۆ، “حسێن شێخ عه‌تار” ئۆستانداری ئه‌وكاتی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و له تۆمه‌تبارانی قه‌تڵی شاپوور به‌ختیار، “غولامره‌زا حه‌سه‌نی” ئیمام جومعه‌ی شارستانی ورمێ، به‌ڕێوه‌به‌ر و بڕیارده‌ری كوشتاری قاڕنێ و قه‌ڵاتان، “سه‌ید حسێن مووسه‌وی ته‌بریزی” دادستانی گشتی، “سه‌یاد شیرازی” فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینیی ئه‌رته‌ش له زومره‌ی ئه‌و كه‌سانه بوون كه ناویان له لیستی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م جهنایهتەدا هاتووه.
ئه‌م ٥٩ كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ڕوانه‌ی شاری ته‌ورێز كران و له دادگایه‌كی چه‌ند دهقیقهییدا، به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ تۆمه‌تێك دژبه هیچ كامیان بسه‌لمێندرێ، به ئێعدام مه‌حكووم كران و بە جوخەکانی مەرگ سپێردران. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م قوربانییانه هه‌رگیز له شوێنی ناشتنی ئازیزانیان ئاگادار نه‌كرانه‌وه.
بەڵام ئەم کردەوە تاوانکارییەی ڕژیمی ئیسلامیش نەبووە هۆی سستبوونی ئیرادەی خەڵکی شاری قارەمانی مەهاباد و ئەم شارە هەروا وەک یەکێک لە قەڵا پتەوەکانی خەبات بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی ئیسلامیی سەرمایەداران، درێژەی بە ڕۆڵگێڕانی خۆی دا. لە گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٤دا، کاتێک بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی “شوانە سەید قادری”یان دەستگیر کرد و پاش ئەشکەنجەدانێکی دڕندانە کوشتیان، خەڵکی مەهاباد نەک هەر چاوترسێن نەبوون، بەڵکوو بۆ چەندین ڕۆژی یەک لەدوای یەک بە ڕێپێوانی سەر شەقامەکان و گوتنەوەی دروشم دژی سەرانی تاوانکاری ڕژیمی ئیسلامی، تووڕەیی و ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بەو تاوانە دەربڕی. لە سەرەتای بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژیناشدا، لاوانی سووری مەهاباد ئەم شارەیان کردە یەکێک لە سەنگەرە پڕجۆشەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی جەهل و سەرمایە. لەم ڕۆژەدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانبەختکردووانی ئەم ڕووداوە، یادی هەرمان و بیرەوەریی ئەو ئازیزانە بەرز ڕادەگرین و ستایشی بەرخۆدان، خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنی بنەماڵە سەربەرزەکانیان دەکەین.
ناوی گیانبەختکردووان بریتین لە:
غوڵام ڕەزا بارزی، حەسەن جهانیان، عەلی بانەیی، محەممەد عەلیاڵی، محەممەد ئەمین سەفا، هومایون نیلوفەر، مەحموود ڕیازی، محەممەد حسێنی، عەباس حسێن پوور، کازم خاتونی، عەلی مەزنە، عەبدوڵڵا تەجەریان، ڕەحمان ڕەحیمی، عەلی گەڵپەرست، مستەفا عیسمەتی، خالەق بارزانی، یوسف ئەیازی، کەماڵ چاوشی، حەسەن ڕەحمانییان، خالد سەفایی، خالد ڕەحیم ئازەر، سەید ئیبراهیم ئەحمەدی، محەممەد مەسعودی، محەممەد ئەبوبەکری، وەفا ئەلیاسی، مەنسور جەناح، مەحەممەد ئەمین ئەحمەدی، محەممەد سەلیمی، فەرەیدون شەنگە، عەلی بازیان، خدر ڕەنگین، ئەبوبەکر شوکری، ماشەڵڵا نادری، هەژار کەریمی، کەمال کەریمی، کەریم ڕەحیمییان، یوسف حەبیب پەنا، محەممەد فاروق بازیار، ئیبڕاهیم ئەمینی، ساڵح مام ئیبڕاهیمی، شوکری نادری، مستەفا فەقری، عەلی غەوارە، عەلی سەلاحی، مەلا حەسەن لاجوەردی، سلێمان حەسەن زادە، یوسف حەسەن زادە، کەریم کاوە، سەید مەحموود سەید مەحموودی، حامد مەحـموود کەندی، حسێن کەلهوڕی، عەباس یوسفی، سیامەک سەقزی، عەلی ئابادە، کامران زاهیر حجازی، ساڵح فەرهودی، مەقسود مەحموودی، ئەحمەد کەڕوبی، ڕەحمان خزر پوور
بەرز و بەڕێز بێت یادی ٥٩ لاوی گیانبەختکردووی شاری مەهاباد
وتەی ڕۆژ: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە