
ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه بەرابەر لەگەڵ ١٥ی مانگی مارس ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه له لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری به‌عسی عێراقه‌وه. ٣٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوان ئێران و عێراقدا، شاری هه‌ڵه‌بجه كه‌وته به‌ر هێرشی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌رته‌شی عێراقه‌وه كه هه‌ڵگری گازی كوشنده بوو و له ماوه‌ی كه‌متر له چه‌ند ده‌قیقه‌دا هه‌زاران منداڵ و پیر و لاو لە خه‌ڵكی بێدفاعی ئه‌مشاره گیانیان به‌خت كرد. هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و ساڵیانێكی زۆریان له‌گه‌ڵ ئاسه‌واری ژاناویی ئه‌و گازه ژه‌هراویانه تێپه‌ڕ كرد.
لە سەردەمی ڕوودانی ئەم کارەساتەدا، شەڕی کۆنەپەرستانە و دژەخەڵکیی ئێران و عێراق لە هەشتەمین ساڵیدا بوو. هه‌موو به‌ڵگه‌كان نیشانیان ده‌دا كه ئه‌م شه‌ڕه هه‌شت ساڵه‌یه خه‌ریكه له كۆتایی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه. نه خومه‌ینی توانیبووی “ڕێگای قۆدس له كه‌ربه‌لا”وه بكاته‌وه و ئیسلامی دڵخوازی خۆی دامه‌زرێنێ و نه سه‌دام حسێنیش توانیبووی له ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڕژیمی ئێران‌دا، پێگه‌ی ڕێبه‌ری ناسیۆنالیسمی جیهانی عه‌ره‌ب به‌ده‌ست بێنێ. هه‌ڵبه‌ت ڕژیمی ئیسلامی له لایه‌كه‌وه به ئامانجی سه‌ره‌كیی خۆی، واته سه‌ركوتی شۆڕشی ئێران له‌ژێر سێبه‌ری شه‌ڕ گه‌یشتبوو و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له بواری مادیه‌وه چیتر توانای درێژه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی نه‌بوو. ئه‌رته‌شی عێراقیش بێ توانا و لێكه‌وتوو و ماندوو بوو. شه‌ڕی نه‌وتكێشه‌كان، هه‌نارده‌ی نه‌وتی له ناوچه‌ی كه‌نداو له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی جیدی ڕووبه‌ڕوو كردبووه‌وه و درێژه‌ی شه‌ڕ، وه‌كوو ئه‌وه‌ڵین ساڵه‌كان، بۆ سه‌رمایه‌ی جیهانیی قازانجی تێدا نه‌بوو. له وه‌ها باروودۆخێكدا كه هه‌ر دووك لا كۆتایی شه‌ڕیان پێ حه‌تمی بوو، به‌دوای به‌ده‌ست هێنانی ئیمتیازه‌وه بوون تا دواتر له سه‌ر مێزی وتووێژ كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن. ئه‌وان به‌و مه‌به‌سته پێویستیان به سه‌ركه‌وتنی كورت ماوه و خێرا بوو و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش له ئه‌نجامدانی هیچ جه‌نایه‌تێك ده‌ریغیان نه‌ده‌كرد. ڕژیمی به‌عس ده‌ستی به چه‌كی شیمیایی ڕاگه‌یشتبوو و به شێوه‌یه‌كی به‌رین له به‌ره‌كانی شه‌ڕ و هه‌روه‌ها دژبه خه‌ڵكی ئاسایی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی عێراق كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرت و ڕژیمی ئیسلامیش له ئه‌نجام دانی هیچ جه‌نایه‌تێك ده‌ستی نه‌ده‌پاراست.
پیلانی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه له وه‌ها باروودۆخێكدا داڕێژرا. له‌و ده‌وره‌یه‌دا هێزه سیاسی و چه‌كداره‌كانی كوردستانی عێراق، حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان به نێوبژیی كۆماری ئیسلامی كێشه‌كانی خۆیان وه‌لانا و به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوویان پێكهێنا. كۆماری ئیسلامیش ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و هێزانه‌ی بۆ هاوكاری كردن له هێرش بردنه‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ده‌ست هێنابوو. له نیوه‌شه‌وی ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه‌دا هێرشی هاوبه‌شی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كوردستان به‌و ناوچه‌یه ده‌ستی پێكرد. خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه و شار و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه كه‌وتبوونه ژێر گوشار و مه‌نگه‌نه‌ی هێزه‌كانی هه‌ردووك لاوه، بۆ پاراستنی گیانیان په‌نایان بۆ ژێرزه‌مینی ماڵه‌كان بردبوو. ئه‌رته‌شی عێراق له به‌رامبه‌ر هێرشی هاوبه‌شی ڕژیمی ئێران و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كوردستان نه‌یتوانی موقاومه‌ت بكات و ناوچه‌كه كه‌وته ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ڕژیمی ئێرانه‌وه. ڕۆژێك دواتر سه‌دام و ڕێبه‌ریی حیزبی به‌عس، له حاڵێكدا كه ته‌نانه‌ت سه‌ربازه‌كانی خۆشیان به ته‌واوی له به‌ره‌ی شه‌ڕ پاشه‌كشه‌یان نه‌كردبوو، فه‌رمانی جهنایهتكارانهی بۆمبارانی شیمیایی ناوچه‌كه‌یان ده‌ركرد. ئه‌و په‌ناگایانه‌ی كه خه‌ڵكی بێدفاع بۆ پاراستنی گیانیان، خۆیان تێدا حه‌شار دابوو، به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گازه ژه‌هراویانه بوون به قهتڵگایهكی گه‌وره. نزیک بە ٥ هەزار منداڵ و پیر و لاو بەهۆی ئەم بۆمبارانە شیمیاییەوە گیانیان لەدەستدا. بۆمبارانی شیمیایی خەڵکی بێدیفاعی هەڵەبجە لە ڕیزی یەکەمی جینۆسایدەکانی مێژووی سەدەی بیستەمدا تۆمار کراوە.
به‌ڵام ڕژیمی به‌عسی عێراق له ئه‌نجامدانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌دا ته‌نیا نه‌بوو. ده‌وڵه‌ته ئەورووپاییه‌كان و له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه ده‌وڵه‌ته‌كانی ئاڵمان و هۆله‌ند و فەڕانسە کە ئەمڕۆ لە نەسلکوژیی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل دژبە خەڵکی فەلەستین لە غەززە پشتیوانی دەکەن و ڕیاکارانە دڵیان بۆ دەسووتێنن، ئەوکات بۆ به‌ده‌ست هێنانی سووده كهڵانهكانیان، به كۆمپانیه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان ڕێگه‌یان دابوو چه‌كی شیمیایی بده‌نه ده‌وڵه‌تی عێراق. سەرەڕای پەیمانە نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە قەدەغەبوونی بەکارهێنانی چەکی کوشتاری بەکۆمەڵ، دەیان کۆمپانیی ئاڵمانی، هۆلەندی و فەڕانسەوی چەکی شیمیاییان بە ڕژیمی جەنایەتکاری سەدام فرۆشت. دەوڵەتی ئەمریکا کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی ئیسرائیل دژبە خەڵکی غەززە شەریکە لە وردەکاریی ئەم جەنایەتە و بەکارهێنانی گازی سارین، گازی ئەعساب و گازی خەردەل دژبە خەڵکی کوردستان ئاگادار بوو و ئاگاهانە پانتاییە واقعییەکەی لە بیروڕای گشتیی جیهان شاردەوە. بۆمبارانی شیمیایی خەڵکی هەڵەبجە بەرەوڕووی بێدەنگیی سەرشۆڕانەی زلهێزەکانی سەرمایەداری و میدیاکانی سەر بەوان بووەوە.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و ناوچه‌یه نه‌مایه‌وه و پاشه‌كشه‌ی كرد و هێزه‌كانی ڕژیمی به‌عس دووباره كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان گرته‌وه ده‌ست، به‌ڵام ئه‌و برینه قووڵ و به‌ژانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌م جهنایهتكارانهوه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و زه‌حمه‌تكێش درا، پاش تێپه‌ڕینی ٣٧ ساڵ، هێستاش ساڕ‌ێژ نه‌بووه‌ته‌وه. له ٣٧مین ساڵهاتی بۆمبارانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه و گیان به‌ختكردنی هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌مشاره و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، بۆ یاد و بیره‌وه‌ری هه‌موو ئه‌و ئینسانانه سڵاو و دروود ده‌نێرین. به هیوای ڕۆژێك كه کۆمەڵکوژی و شه‌ڕ و نائه‌منی، ئه‌شكه‌نجه و زیندان، هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری، كه نیزامی سه‌رمایه‌داری هۆكار و پهرهپێدهریهتی، جێگای خۆی بداته ئاشتی و ئازادی و ڕه‌فاه و یه‌كسانیی ئینسانه‌كان.