فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بیست و سێهەمین حەفتەی کەمپەینی سێشەممە ڕەشەکانی نا بۆ ئێعدام
سێشەممە ۱۲-۰۴-۱۴۰۳   |  02-07-2024

کەمپەینی “سێشەممە ڕەشەکانی نا بۆ ئێعدام” لە حاڵێکدا پێ ناوەتە ناو بیست و سێهەمین حەفتەی خۆیەوە کە لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا، ناوەندە ئەمنییەکان و دادوەری ڕژیم، لە پەروەندەیەکدا بۆ هەشت بەندکراوی سیاسی لەوانە: “نەسیم غوڵامی سیمیاری، حەمیدڕەزا سەهل ئابادی، ئێسان ڕەوازژیان، ئەمین سۆخەنوەر، عەلی هەراتی مۆختاری، حسێن محەممەدحسێنی، حسێن ئەردێستانی و ئەمیر شاەوێلایەتی و هەروەها لە پەروەندەیەکی دیکە بۆ حەوت بەندکراوی سیاسی لەوانە، “وەحید بەنی عامێریان، پوویا قۆبادی، محەممەد تەقەوی، مۆجتەبا تەقەوی، بابەک عەلیپوور، ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و ئەسغەر دانشفەر، کەیفەرخواستی بە تاوانی “بەغی” دەرکردووە.
کەمپەینی “سێشەممە ڕەشەکانی نا بۆ ئێعدام” لە زیندانەکانی “ئێڤین بەندەکانی ٨، ٦ و ٤”، زندانی “قێزلحەسار بەندی ٣ و ٤”، زیندانی “تەورێز بەندی ژنان”، زیندانی ناوەندی کەرەج، زیندانی خۆرەماوا، زیندانی خۆی، زیندانی نەغەدە، زیندانی سەقز و زیندانی مەشهەد، لە بیست و سێهەمین حەفتەی مانگرتن لە خواردنییاندا، شایەتی پەیوەست بوونی ژمارەیەک لە بەندکراوانی سیاسی زیندانی تەورێز لەوانە: “ئارمیتا پاویر” و”مریەم بایرامیان”، بەم کەمپەینەوە بوو.