بیلاتەکلیفی دیاکۆ تەبەرخون لە زیندانی ناوەندیی مەریوان
چوارشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۳   |  12-03-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “دیاکۆ تەبەرخون” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان کە لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگیراوە، دوای تێپەڕ بوونی ٢٠ مانگ هیچ جۆرە حوکمێکی لە لایەن دادگاوە بۆ دەرنەچووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دۆسیەی ئەم هاووڵاتییە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. جێگای ئاماژەیە، بنەماڵەی تەبەرخون بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە بارودۆخی کوڕەکەیان، چەندین جار پەیوەندییان بە دامودەزگاکانی دادوەری و زیندانەوە کردووە بەڵام داواکارییەکانیان بەردەوام بێ وەڵام ماونەتەوە. شایانی باسە، دیاکۆ تەبەرخون پێنج ڕۆژ لەمەوبەر دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە ڕاگوێزرابوو.