بیلاتەکلیفی چوار زیندانی سیاسی خەڵکی ئیزە لە زیندانی شیبانی ئەهواز
سێشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۳   |  25-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئەشکان محەممەدی، فەڕشید کازمی، ڕەزا کەریم نژاد و مازیار نێکویی”، چوار زیندانی سیاسی خەڵکی ئیزە، زیاتر لە ١٨ مانگە لە زیندانی “شیبان”ی ئەهواز دەستبەسەرن و هەتا ئێستا کۆبوونەوەی دادگا بۆ پێڕاگەیشتن بە تۆئمەتەکانیان بەڕێوەنەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چوار کەسە کە زیاتر لە ٥٥٠ ڕۆژە بە بیلاتەکلیفی لە زیندانی شیبان ڕاگیراون، بە تۆئمەتەکانی وەک “پروپاگاندا لەدژی نیزام” و “هەوڵدان لەدژی ئەمنییەتی نیشتمانی” تاوانبار کراون.