بیلاتەکلیفی چوار ماموستای دەستبەسەر کراو لە ڕۆژی جیهننی کرێکار
دوشەممە ۱۵-۰۲-۱۴۰۴   |  05-05-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤ بەرابەر لەگەڵ ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار و لەسەر بانگەوازی شوڕای هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی سێنفی مۆعەلیمان بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی، چوار کەس لە ماموستایانی حەقولتەدریسی شاری تاران دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئەم چوار ماموستایە بە ناوەکانی “وەلی میرزا سەیدی، ئەحمەد حەیدەری، حسێن عێبادیان و مێهدی فەراحی شاندیز” هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هەروا ڵە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگیراون. شایانی باس، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، بەڵام هەتا ئێستا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان و ناوەندی قەزایی هیچ وەڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.