فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بیلاتەکلیفی ڕوحۆڵڵا خۆسرەوی لە زیندانی شیبان
شەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۳   |  08-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕوحۆڵڵا خۆسرەوی ٣٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری ئیزە سەر بە پارێزگای خوزستان، ماوەی ٩ مانگ و ١٨ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا هەروا لە بیلاتەکلیفیدا بەسەر دەبات.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕوحۆڵڵا خۆسرەوی، دادگا و ئیتلاعاتی سپای پاسداڕانی ئیزە، لە وەڵامدانەوە بە بنەماڵەکەی سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو خۆدەبوێرن. جێگای ئاماژەیە، ڕوحۆڵڵا خۆسرەوی ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانانی پارەکە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ئیزە دەستبەسەر و سەرئەنجام لە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانان لە گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنیەتییە، گواسترایەوە بۆ زیندانی شیبان. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵه هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی و هەروەها وردەکاری ڕەوتی دادوەری پەروەندەکەی لەبەر دەستدا نییە.