بیلاتەکلیفی کرێکارانی دەرکراوی کارخانەجاتی مۆخابەراتیی ئێران
هەینی ۲۲-۰۱-۱۴۰۴   |  11-04-2025

یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران ڕایگەیاندووە، نزیکەی ٤٠ کرێکاری کارخانەجاتی مۆخابەراتیی ئێران “ئەی تی ئێم سی”، کە لە سەرتای ئەمساڵەوە بەدوای تەواوبوونی گرێبەستەکانیان، لەسەر کار دەرکراون، چاوەڕێی گەڕانەوەیان بۆ سەر کارەکانیانن.
بەوتەی یەکێک لەم کرێکارانە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی ئێعتڕازی ساڵی ڕابردوو لەم شیرکەتە، لە چوونەوە سەرکارەکانیان پێشیان پێگیراوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم کرێکارانە هەر کامیان پێشینەی کاری ٢٠ تا ٢٧ ساڵیان هەیە و زۆربەیان بە سەرنج دان بە سەختی کاریان، لە سەروبەندی خانەنشینی دان.