بێبه‌شكردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بە ده‌رمان له زیندانی یه‌زد
هەینی ۱۴-۰۷-۱۴۰۲   |  06-10-2023
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ندكراوی سیاسی دەستبەسەرکراو له زیندانی یه‌زد كه ئێستا ١٦هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی تێپه‌ر ده‌كات، باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له پێراگەیشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” له به‌ندی زیندانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕاگیراوه و بارودۆخی ته‌ندرووستی چاوی باش نییه و به‌جوانی نابینێت. ناوبراو به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی ڕژیم تووشی كێشه‌ی گورچیله و ده‌زگای گه‌وارش بووه و ئێستا به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه‌یان له ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه.