فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێبەری بوونی یەک میلیۆن و نیو قوتابی لە خوێندن
سێشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۲   |  21-11-2023

سەرەڕای نیگەرانییەکان لە ئاست بێبەریبوونی زیاتر لە یەک میلیۆن و نیو منداڵ لە خوێندن، ١٤ میلیۆن منداڵ لە بنەماڵەهایەک دەژین کە توانایی دابینکردنی خۆراکیان بۆ منداڵەکانیان نییە.
بە وتەی هادی مووسەی‌نیک کارناسی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی خودی مەجلیسی ڕژیم بەپێی ئامارە رەسمیەکان کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە و بارهێنانەوە بڵاو کراوەتەوە، نزیکەی ٤٥٠ هەزار منداڵ لە خوێندن بەجێ ماون، و نزیک بە یەک و نیو میلیۆن منداڵیش لە سنووری وازهێنان لە خوێندندان.
وەزیری پێشووی پەروەردەی ڕژیم بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیس، ڕێژەی نەخوێندەوارانی ئێرانی، ٩٣٠ هەزار کەس ڕاگەیاندووە.
بێبەری بوونی منداڵان لە خوێندن زیاتر بە هۆی هەژارییەوە ڕوو دەدات و بنەماڵەکان توانایی دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵەکانی خۆیان نییە.
زیاترین ئاماری ئەو کەسانەی کە لە خوێندن بەجێ دەمێنن، تایبەت بە ناوچە سنوورییەکان و ئەو ناوچانەیە کە کەمتر گەشەیان بەخۆوە بینیوە.
جیا لەوەی کە زۆربەی منداڵان بە هۆی هەژارییەوە ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، لە ناوچەگەلێکی وەکوو بەلووچستان، نەبوونی مامۆستا و قوتابخانە هۆکاری بێبەریبوونی قوتباییان لە خوێندنە.
شایانی باسە کە ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن لە ناوچە سنوورییەکان زۆر زیاتر لە مەرکەزی ئێرانە و بەپێی ڕاپۆڕتەکان تەنیا پارێزگای بەلووچستان ١٥ لە سەدی بەجێماوان لە خوێندن لەخۆ دەگرێت.