بێبەشبوونی یەک میلیون و ٤٠٠ هەزار کچ لە خوێندن لە ئەفغانستان
پێنجشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۳   |  15-08-2024
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، ڕێکخراوی یونسکۆ بۆ کاروباری پەروەردە، زانست و ڕۆشنبیری سەر بە نەتەوە یەککرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەدوای گەڕانەوەی تاڵبان بۆ دسەڵات لە ساڵی٢٠٢١، لانیکەم یەک ملوێن و ٤٠٠ هەزار کچ لە خوێندنی ناوەندی بێبەش کراون.
یونسکۆ ئاماژەی بەوەش داوە، “دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی سەرەتاییش بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە. ژمارەی ئەو کچ و کوڕانەی ناویان لە قوتابخانەکان تۆمار کردووە، نزیکەی میلیۆنێک و ١٠٠ هەزار کەس دابەزیوە، لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی تاڵبان ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر وەرگرتنەوەی دەسەڵاتیان لە ساڵی ٢٠٢١.