فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێبەشکرانی محەممەد سۆهرابی لە مافی ئازادکرانی کاتیی
دوشەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۴   |  28-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، محەممەد سۆهرابی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار لە چوارەمین مانگی دەستبەسەر بوونیدا، هێشتا لە ئازادی کاتی بێبەشە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد سۆهرابی دوای لێپرسینەوە بە تۆمەتی ناڕوون بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە و هەروا لەم زیندانەیە.
محەممەد سۆهرابی کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو، پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی بە ١٦ مانگ زیندان و یەک ساڵ دوورخستنەوە سزا درابوو. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١ی گوڵانی١٤٠٤، لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و دواتریش هێزە ئەمنییەکان ماڵی ناوبراویان پشکنی بوو.