فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێبەش بوونی بەندکراوێکی سیاسی لە مافی چارەسەری پزیشکی لە زیندانی ناوەندیی شنۆ
چوارشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۴   |  30-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، باری تەندروستی ڕەحمان تابش، بەندكراوی سیاسی خەڵكی شاری شنۆ لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ناجێگیر بووە و سەرەڕای ئەمە لە مافی چارەسەری پزیشكی بێبەش کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی نزیک لە بنەماڵەی ئەم بەندكراوە سیاسییە، سەرەڕای پێویستیی ڕەحمان تابش بە پێڕاگەیشتنی پزیشكی لە دەرەوەی زیندان، ناوبراو هەروا لە نێو بەندیخانە ڕاگیراوە و تەنیا لە ڕێگەی ئازارشكێن بۆ باشبوونی دۆخی ناوبراو لە بێهداری كەڵك وەرگیراوە. ڕەحمان تابش، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە شاری شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێكرانی حوکمی ١٦ مانگ بەندكرانەكەی بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، پێشتریش ناوبراو لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، لە ماڵەكەی خۆی لە شاری شنۆ، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ٢٩ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كرابوو.