بێبەش بوونی عەلی ئەڵلاوەیسی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی
سێشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۳   |  30-07-2024
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٧ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی “عەلی ئەڵلاوەیسی” بەندکراوی سیاسی پێشوو و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، تا ئێستا مافی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و نیزیکەکانی پێنەدراوە و هەروەها لە مافی هەبوونی پارێزەریش بێبەش کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدوواداچونی بنەماڵەی وەیسی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەست نییە و ئەو بارودۆخە بۆتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، عەلی ئەڵلاوەیسی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەسەر کارەکەی لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.