
وریشە مورادی بەندکراوی سیاسی، چالاکی بواری مافی ژنان، کە لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییە بە تۆمەتی “بەغی” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو، بە هۆی بەربەستی ناوەندە حکوومەتییەکان و بە تایبەت بەرپرسانی زیندانی ئێڤین، سەرەڕای پێویستیی بەپەلەی ناوبراو بۆ پێڕاگەیشتنی پزیشکی، لە چارەسەرکردن بێبەش ماوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وریشە مورادی نەخۆشینی دیسکی کەمەر و ملی هەیە و سێ مانگە لە بڕیاری پزیشک تایبەت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناوبراو تێدەپەڕێ؛ بەڵام تا ئێستا نافەرمانی کردنی بەرپرسان بووەتە ڕێگر لە ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە بەپەلەیە. شایانی باسە، ئەشکەنجەدانی وریشە مورادی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە بە ڕادەیەک توند بووە کە لە حاڵەتێکدا خوێنی هەڵهێناوەتەوە و بە تەواوی لە هۆش چووە. جێگای ئاماژەیە، وریشە مورادی پێشتر لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای ئەندامییەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “پژاک” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.