مەجید کەریمی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان_سنە و کەڵاتەرزان لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی سنە، بێتاوان ناسرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە سێ مانگ بەندکران بە هەژمارکردنی ماوەی دەستبەسەرکرانی پێشوو مەحکووم کرابوو و ئەم حوکمە لە ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە ناوبراو ڕاگەیەندرا. شایانی باسە، دادگا بە پشتبەستن بە یاسای کەمکردنەوەی سزا سەپێندراوەکان، حوکمی بەندکرانی ئەم چالاکە سێنفییەی بۆ پێبژاردنی ٨ میلیۆن تمەن سزای نەختی گۆڕیوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠١، مەجید کازمی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو. ئەم چالاکە سێنفییەی مامۆستایان پاش یەک حەفتە ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی ئیتلاعاتی سنە ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ئەمشارە کرا و ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.