بێتوانایی بە میلیۆنان بنەماڵەی ئاڵمانی لە پەرداخت کردنی پسۆلەکانی ئاو و کارەبا
چوارشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۴   |  24-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ساڵی ٢٠٢٤ نزیکەی ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار بنەماڵەی ئاڵمانی، لە پەرداخت کردنی هەزینەکانی ئاو و کارەبا تووشی گرفت بوون. ئەم ڕێژەیە بەرابەرە لەگەڵ 5 لەسەدی کۆمەڵگای ئاڵمان.
هەروەها هەزینەکانی دیکەی وەک ئاو، کۆکردنەوەی زبڵ و خاوێنکردنەوەی بیناکان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چووەتە سەرەوە و ئەمەش گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر شانی بنەماڵەکان. جگە لەمانە، لە ساڵی ٢٠٢٤، یەک لەسەر سێ خەڵکی ئاڵمان توانای پەرداخت کردنی هەزینەی سەرتر لە هەزار و ٢٥٠ یۆرۆیان نەبووە. بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی “وێری وکس” ئەم کەسانە بە شێوەی نێونجی، ساڵانە ٥٦ یۆرۆ کەسریان هەیە تا بتوانن هەزینەکانی کارەبا بدەن.