فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێخەبەری لە چارەنووسی ئەمیر ئەمجەدی بەدوای دەستبەسەر کرانی
پێنجشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۴   |  24-07-2025

ئەمیر ئەمجەدی، هاووڵاتیی خەڵكی مەریوان، هەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی، دەستبەسەر كراوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمیر ئەمجەدی، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵكی مەریوان ماوەی شەش ڕۆژە كە دەستبەسەر كراوە و چارەنووسی ناڕوونە. بە وتەی سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی ئەمجەدی، ناوبراو ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست نییە.