بێسەروشوێن بوونی زیاتر لە ٣٠ پەناخواز لە ئاوەکانی ئیتالیا
دوشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۲   |  07-08-2023
ئاژانسی کۆچبەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژ ڕایگەیاند کە بەهۆی نوقم بوونی دوو بەلەمی هەڵگری پەناخوازان لە نزیک دوورگەی “لامپدوزا”ی ئیتالیا، لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
شایانی باسە، ئەم دوو بەلەمە کە هەڵگری ٤٨ و ٤٢ پەناخواز بووە، لە لەنگەرگەی “سفێکس” لە توونێسەوە بەڕێکەوتبوو. هاوکات گاردی لێوارئاوی ئیتالیا ڕۆژی شەممە ٥٧ کۆچبەری دیکەی لە باشووری ڕۆژئاوای دوورگەی لامپدۆزا لە خنکان ڕزگار کردبوو. جێگای ئاماژەیە، لە مانگی ژۆئەنی ئەمساڵ، لانیکەم ٧٨ کەس لە لێوارئاوەکانی یونان خنکاون و بە سەدان کەسیش بێسەروشوێن بوون.