بێسەروشوێن بوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی قەسری شیرین
شەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۳   |  22-02-2025

بەپێی زانیارییەکان، لە ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی قەسری شیرین بە ناوی “ناسر عەزیزی” تەمەن ١٨ ساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک حەفتە بەسەر دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەست نییە.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و بارودۆخی تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە. تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، شوێنی مانەوە و چارەنووسی ناسر عەزیزی لەبەر دەست نییە.