فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێسەروشوێن بوونی هاووڵاتییەک لە سنە
پێنجشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۳   |  14-11-2024

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ماوەی ٩ ڕۆژە، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنه بە ناوی “هێمن محەممەدی” دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییه.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە رێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەرەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی هێمن محەممەدی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئەنجامی بووە و ئەم دۆخەش نیگەرانی زۆری بنەماڵە و کەسوکاری لێکەوتووەتەوە.