فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێسەروشوێن بوونی ڕۆژنامەنووسێک لە شاباد
چوارشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۱   |  09-11-2022

ئەفشین غوڵامی، بەڕێوەبەر و سەرنووسەری مانگنامەی “تفکر انتقادی ” (بیری ڕەخنەیی) نزیک بە یەک مانگە کە بێسەروشوێنە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
شەوی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەمەبەستی ڕفاندنی ئەفشین غوڵامی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاباد، هێرشییان کردووەتە سەر ماڵەکەی، بەڵام نەیانتوانیوە دەستبەسەری بکەن.
بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەفشین غوڵامی، ناوبراو توانیویەتی ئەو شەوە لە دەستی هێزەکانی ڕژیم ڕابکات، بەڵام هەر لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە لەبەردەستدا نییە و لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی نەگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەی.
ئەفشین.ئەفشین غوڵامی خەڵکی شاباد و نیشتەجێی شاری بۆکانە و خەریکی کاری ڕۆژنامەوانییە. شایانی باسە کە مانگنامەی “تفکر انتقادی” بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە سەرتاسەری ئێراندا چاپ و بڵاو دەبێتەوە و دەپرژێتە سەر بابەتەکانی ڕۆژانە لە ڕێگای لێکۆڵینەوەی زانستی و ڕەخنەگرانە.