فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێکار بوونی ١٩٠ کرێکاری کارخانەی ڕستن و چنینی فێردەوس
چوارشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۴   |  23-07-2025

کارخانەی ڕستن و چنینی فێردەوس لە پارێزگای خۆراسانی جنووبی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک، ڕایگەیاندووە کە بەهۆی زۆری زەختەکان، چالاکییەکانی خۆی لە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ هەڵپەساردووە و ئەمەش بووەتە هۆی بێکار بوونی ١٩٠ کرێکاری شاغڵ لەم کارخانەیە.
ئەم کارخانەیە گرینگترن هۆکاری ڕاگرتنی چالاکییەکانی لەچەند خاڵ دا باس کرووە کە بریتین لە:
یەک: پچڕانی بەردەوامی کارەبا بەبێ ئاگادار کردنەوە کە بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە کەرستەکانی ناو کارخانە.
دوو: چوونەسەرەوەی ڕێژەی ماڵیات و زەختەکانی ئیدارەی ماڵیات.
سێ: تیچوو و سزا قورسەکانی ئیدارەی بیمە کە بەهۆی سکاڵای سازمانی تەئمینی ئیجتماعی سەپێندراوە.
چوار: دابین نەکرانی سەرمایە و ئاسانکاری بۆ کڕینی مەوادی سەرەتایی.
پێنج: نەبوونی ئەرز بە مەبەستی هاوردەکردنی مەوادی سەرەتایی و پارچەی یەدەکی بۆ دامودەزگاکان.