فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێ ئاکام مانەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەر لە بەنداوی عەباس ئاوای بانە
شەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۲   |  08-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوای سێ ڕۆژ هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی و مێهدی ڕەحمەتی کە لە بەنداوی عەباس ئاوای بانە خنکابوون، بە هۆی زۆربوونی ڕووبەر و ڕێژەی ئاوی بەنداوەکە بێ ئاکام ماونەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خاکەلێوە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئەفشین فەلاحی” تەمەن ٢٢ ساڵ و “مێهدی ڕەحمەتی” تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی سەقز لە بەنداوی عەباس ئاوای بانەدا خنکان. شایانی باسە، باوکی ئەفشین فەلاحی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی وتوویەتی، کوڕەکەی بۆ کۆڵبەری ڕۆیشتبووە سنووری بانە و دوای ئەوە ئاگای لێ نەماوە.