بێ هەواڵی لە هەڵسووڕاوێکی کرێکاریی دەستبەسەرکراو
شەممە ۰۷-۰۸-۱۴۰۱   |  29-10-2022
سەعید مەولایی مامۆستا، وەرگێڕ و هەڵسووراوی کرێکاری، ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەر لە ماڵی باوکی لە تاران دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستاش بنەماڵەکەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و شوێنی ڕاگرتنی نازانن.
شایانی باسە کە سەعید نەخۆشی شەکرەی سەختی هەیە و دەبێت ڕۆژانە دەرزی ئەنسۆلین بدات.