بەجێمانی ٧٢٠ قوتابی لە مافی خوێندن لە نیشابوور
پێنجشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۴   |  11-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی هێرانا، بەڕێوەبەری رێکخراوی پەروەردە و بارهێنان لە نیشابوور، باسی لە بەجێمانی بەسەدان قوتابی لە مافی خوێندن لەم شارستانە کردووە.
ئیبراهیم حەیدەری لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە ٧٢٠ قوتابی لە قۆناغی سەرەتایی لە مافی خوێندن بەجێ ماون. هەروەها وتیشی: لەماوەی ئەمساڵدا ٤٤ هەزار و ٧٨٩ قوتابی قۆناغی سەرەتایی ناونووسیان کردووە کە ٦ هەزار و ٦٧٣ کەسیان، پۆلی یەکەمن و ئەم ژومارەیە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ٨٤٠ کەس کەمی کردووە.