فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردوامی کوژرانی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان
دوشەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۴   |  28-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، شەوی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ڕووی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری هەجیرانی مەریوان، کۆڵبەرێکی لاو گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ئەم کۆڵبەرە “هێمن دانش” و خەڵکی مەریوان سەلمێنراوە. شایانی باسە، هێمن دانش خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو. پێویستە بوترێ کە تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان ڕاگوێزراوە.