سەجاد مورادیوەندان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان کە نزیکەی ٢ مانگ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا، لە ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەمەوە وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مانەوە لە بارودۆخی دەستبەسەربووندا، بە دوورینەوەی لێوەکانی، مانی لە خواردن گرتووە. دەوترێت بارودۆخی تەندروستی ئەم هاووڵاتییە ناجێگیر و مایەی نیگەرانییە و تا ئێستا بەرپرسانی زیندان و دادگای ئیلام ئامادە نەبوون بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی بکەن.
ئەم هاووڵاتییە کە لەبەر مەترسی دەستبەسەربوون بە ناچاری شاری ئاودانانی بەجێ هێشتبوو، ڕۆژی ١٠ی رێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری مەسجدسولەیمان دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام. پاشان بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ خرایە ژێر ئەشکەنجەی قورسی جەستەیی و ڕۆحییەوە.